ئورومیە / کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا+ وێنە
٢ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٧:٠٨
هەنگاو: تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پارێزگای ئورمیە کوژران و برینداربوونی دوو کاسبکاری کوردی لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو" ، ڕۆژی پێنجشەممە ١ی پووشپەڕ، کاسباکرێکی کورد بە ناوی "موراد عەرەبی" کوڕی تاجەدین، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لە دەست دا.
موراد تەمەن ٣٤ ساڵ و دانیشتووی گوندی "ئەنبێ" سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ئورمیە بووە.
ناوبراو خێزاندار و باوکی ٢ کچ و کوڕێک بووە.
ئەو کاسبکارە کوردە لە شوێنێک بەناوی "کەنداڵۆڵە" هەڵکەوتوو لە نێوان سنووری ڕۆژهەڵات و باکووری ئێران تەقەی لێکراوە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.
کاسبکارێکی دیکە بە ناوی "کاردین عەرەبیپوور" کوڕی قاسم بە سەختی بریندار کراوە.
ڕۆژی ڕابردوو، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی پیرانشار بە ناوی "محەممەد مەسائلی فەرد" بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرابوو.