دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بۆکان، ئاشکرا بوونی ناوی ٤٥ دەستبەسەر کراو
٣ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٨:٠٥
هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بۆکان بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ڕۆژی پێنجشممە ١ی پووشپەڕ، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێران هاووڵاتییەکی دیکەی کوردیان بە ناسنامەی "زاهید گەنجەیی" کوڕی ڕەحیم دەستبەسەر کرد.
هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری بۆکان ڕایگەیاند کە ئەو هاووڵاتییە کوردە تراشکار بووە و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان دەستبەسەر کراوە.
ڕێکخراوی مافی مەرۆڤی “هەنگاو” هەتا ئێستا توانیویەتی ناسنامەی ٤٥ لەو دەسبەسەرکراوانە ئاشکرا بکات کە بە شێوەی خوارەوەیە
سەلاس باوەجانی:
١ ــ سەردار ئەمینی ٢ ــ غەدیر ئەمینی ٣ ــ سالار نوروزی ٤ ــ مامۆستا مەحموود ئەحمەدی
پاوە:
١_قانع خوونسیاوەشان ٢ ــ ماکوان ئەحمەدی ٣ ــ یاسر حەسەنزادە ٤ ــ یۆسف بەهرامی ٥_ مەهدی هوشدار ٦_ ئارمان وەیسی ٧_ هێرش عەباسی ٨_ ئۆستا کامران ماتۆرساز ٩_ شاهۆ ڕەحیمی
ڕوانسەر:
١ ــ فەرمان موزەفەری ٢ ــ فارۆق موزەفەری ٣ ــ بەهمەن غوڵامی ٤_ یاسر وەلەدبەیگی ٥_ فەریبا بەهرامی
ئورمیە:
١ ــ مەلا عولی ئەیۆبی ٢ ــ هیدایەت وەلیزادە
پیرانشار:
١ ــ سیروان قەنبەردووست ٢ ــ ئوحمەد شیرینی ٣ ــ ئەحمەد قەنبەردووست ٤ ــ ئەحمەد ٥_ محەممەد ٦_ مامۆستا عەبدولکەریم ئازەرین
سەردەشت:
١ ــ ئاوارە ٢ ــ سەلاح ٣ ــ عەبدولقادر
مەهاباد:
١ ــ عەزیز ٢_ سالار عەبدوڵڵاهی ٣_ مستەفا شهەرووزی ٤_ محەممەد موعینی ٥_ جەماڵ ٦_ ناسر خەیات
جوانڕۆ:
١ ــ عەلی عەزیزی
نەوسوود:
١ ــ نێعمان ئازەری
سنە :
١_ سوهەیلا زەندی ٢_ نەسرین پرشنگی
بۆکان:
١_ جەعفەر محەممەدی ٢_ محەممەد محەممەدی ٣_ فەتاحی پور ٤_هادی ئەگنیجەیی ٥_ زاهید گەنجەیی
سەرپێڵی زەهاو:
١_ مامۆستا محەممەد رەبک
ئەم هاووڵاتییانە بە تاوانی هاوکاریی گرووپە وەهابیەکانی دەسبەسەر کراون و بە وتەی شایەتحاڵان لە کاتی دەسبەسەر کراندا دراونەتە بەر لێدان و کوتان.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە (هەنگاو) گەیشتووە، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ١٥٠ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون، بەڵام ناسنامەی ئەو کەسانە لە بەردەستدا نیە.