ئیلام/ پیاویک بە چەک خۆشکی ژنەکەی کوشت
٤ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٨:٣٩
هەنگاو: پیاوێکی خەڵکی ئیلام بە چەک خۆشکی ژنی پێشووی خۆی کوشت.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو" و بە پشتبەستن بە ماڵپەڕە خۆجێیەکانی ئیلام، نیمەڕۆی ڕۆژی شەممە ٣ی پووشپەڕ، پیاویکی خەڵکی ئیلام خۆشکی هاوژینی پێشووی خۆی بە چەک کوشت و لە شوینی ڕووداوەکە هەڵهات.
ئەو پیاوە پاش دوو کاتژمێر لە شاری بەدرە سەر بە پارێزگای ئیلام دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوە خۆجێیەکان، بێ ئاکام مانەوەی هەوڵەکانی ئەو پیاوە بۆ گەڕاندنەوەی هاوژینی پێشووی، بووەتە هۆی ئەوەی ناوبراو تەقە بکات و لە ئاکامدا خۆشکی ژنی پێشووی بەر کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.