"هەنگاو" ناوی ٤ کەس لە گیراوانی سەرپێڵی زەهاو ئاشکرا دەکات

٤ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٩:٠٨
هەنگاو: دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییانی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو بە بیانووی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان درێژەی هەیە و لە درێژەی ئەو ڕەوتدا، باوکێک و کوڕە تەمەن ١٥ ساڵەکەی دەستبەسەر کران. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ڕۆژی پێنج‌شەممە ١٨ی جۆزەردان، هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری سەرپێڵی زەهاو هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی چەند هاووڵاتی کورد و چەندین کەسیان دەستبەسەر کردووە. ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو" دوای بەدواداچوونی بەردەوام هەتا ئێستا توانیویە ناسنامەی ٤ کەس لەو گیراوانە ئاشکرا بکات کە بە شێوەی خوارەوەیە؛   ١_ رەحمان بێهرووزی ٢_ بیلال بێهرووزی تەمەن ١٥ ساڵ و کوڕی ڕەحمان ٣_ مەلا جەبار پاڵانی ٤_ مەلا محەممەد ربک   دوای نزیکەی ٢٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی ئەم هاووڵاتیانە، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر شوینی ڕاگیریانیان لە بەردەستدا نییە.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە