پێنج‌ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی حوسێن‌پەناهی دەستبەسەر کران

٤ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٩:٣٨
هەنگاو: دوای تێکهەڵچوونی چەکدارانەی ڕۆژی هەینی شاری سنە، ٥ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی حوسێن‌پەناهی لە شاری دێولان دەستبەسەر کراون. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی پووشپەڕ، ئەنوەر حوسێن‌پەناهی کوڕی گەورەی بنەماڵەی حوسێن پەناهی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا. ناوبراو لە حالێکدا دەستبەسەر کراوە کە بە مەبەستی دیتنی دایک و باوکی لە تارانەوە گەڕاوەتەوە بۆ دێولان. شەوی ڕابردوو ٣ی پووشپەڕیش، دوو کەسی دیکە لە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە بە ناوەکانی زوبەیر و ئەحمەد حوسێن‌پەناهی دەستبەسەر کراون. گیرانی ئەو سە کەسە لە حالێکدایە کە کاتژمێر ٤ی بەیانی ڕۆژی ڕابردوو، ئەفشین حوسێنپەناهی برای چووکەی ئەنوەر لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستەبسەر کراوە. یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی حوسێن‌پەناهی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بێت بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە دەستبەسەر کرانی ئەم ٤ هاووڵاتییە کوردە پەیوەندی بە تێکهەڵچوونی ڕۆژی هەنی شاری سنەوە هەیە. ڕۆژی هەینی دوای تێکهەڵچوونێکی چەکدارانەی نێوان تیمێکی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و هێزەکانی سوپای پاسداران، ٣ پێشمەرگە گیانیان لە دەست دا و ٦ کەس لە ئەندامانی سوپای پاسدارانیش کوژان. دەوتریت یەکێک لە براکانی ئەفشین و ئەنوەر  بەناوی “ڕامین حوسێن‌پەناهی” لە تێکهەڵجوونەکەی ڕۆژی هەینی بە برینداری لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسداران دەستگی کراوە.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە