ئاشکرا بوونی ناوی ٢٤ کەس لە گیراوانی کرماشان و ئەگەری سەپاندنی سزای سێدارە بەسەریاندا
٥ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٩:٥٠
هەنگاو: دوای ئەوەی دادوەری گشتیی کرماشان ڕایگەیاند کە دوای ڕووداوە تیرۆریستییەکانی تاران زیاتر لە ٥٠ کەس لە پارێزگای کرماشان دەستگیر کراون، "هەنگاو" ناوی ٢٤ کەس لەو گیراوانە ئاشکرا دەکات.
بەپێێ ڕاپۆرتی میدیاکانی ئێران، ڕۆژی ڕابردو محەممەد حوسێن سادقی، دادوەری گشتیی کرماشان ڕایگەیاند کە دوای ڕووداوەکانی تاران هەتا ئێستا زیاتر لە ٥٠ کەس لە پارێزگای کرماشان بە تۆمەتی ئەندامەتی لە ڕێکخراوە سەلفییەکان دەستگیر کراون.
ناوبراو لە بەشێکی قسەکانیدا وتبووی " بەپێی ماددەی ٢٨٧ی یاسای تاوانەکان، کەسانێک لە هەمبەر بنەما سەرەکییەکانی نیزامی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەست ببەن بۆ چەک (مفسد فی الرض) بە ئەژمار دێن".
ئەو تۆمەتە بە پێی ماددەی ١٩٠ی یاسای تاوانەکانی ئێران یەکێک لەم چوار سزایەی خوارەوەی هەیە؛
١ _ کوشتن ٢_ لەسێدارە دان ٣_ سەرەتا بڕینەوەی دەستی ڕاست و پاشان لاقی چەپ ٤_ دوورخستنەوە.
بەم پێیە ئەگەری زۆرە کە ئەو کەسانەی کە لەم دواییانەدا لەپارێزگای کرماشان دەستبەسەر کراون سزای سێدارەیان بەسەردا بسەپێندرێت.
لەنێو دەستبەسەرکراواندا منداڵی تەمەن ١٥ ساڵ و ژنێکیش دەبیندرێن.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو" هەتا ئێستا توانیویە ناوی ٢٤ کەس لەو دەستبەسەر کراوانە ئاشکرا بکات کە بە شێوەی خوارەوەیە؛
پاوە:
١_قانع خوونسیاوەشان ٢ ــ ماکوان ئەحمەدی ٣ ــ یاسر حەسەنزادە ٤ ــ یۆسف بەهرامی ٥_ مەهدی هوشدار ٦_ ئارمان وەیسی ٧_ هێرش عەباسی ٨_ ئۆستا کامران ماتۆرساز ٩_ شاهۆ ڕەحیمی
ڕوانسەر:
١٠ ــ فەرمان موزەفەری ١١ ــ فارۆق موزەفەری ١٢ ــ بەهمەن غوڵامی ١٣_ یاسر وەلەدبەیگی ١٤_ فەریبا بەهرامی
سەلاس باوەجانی:
١٥ ــ سەردار ئەمینی ١٦ ــ غەدیر ئەمینی ١٧ ــ سالار نوروزی ١٨ ــ مامۆستا مەحموود ئەحمەدی
سەرپێڵی زەهاو:
١٩_ ڕەحمان بێهروزی ٢٠_ بیلال بێهرووزی کوڕی ڕەحمان کە تەمەنی ١٥ ساڵە ٢١_ مەلا جەبار پاڵانی ٢٢_ مەلا محەممەد ربک
جوانڕۆ:
٢٣_ عەلی عەزیزی
نەوسود:
٢٤_ نێعمان ئازەری