سەردەشت/ کۆڵبەرێکی دیکە بە سەختی بریندار کرا+ ویدیو
٦ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٨:١٤
هەنگاو: بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت کۆڵبەرێکی کورد بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ئەمڕۆ سێشەممە ٦ی پووشۆپەر، هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناوچەی سنووری "کانی زەرد"ی سەردەشت پۆلێک لە کۆڵبەرانی کوردیان دایە بەر دەستدڕێژ و لەئاکامد کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بوو.
هەواڵنێری "هەنگاو" لە شاری سەردەشت ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە بریندار کراوەی "زۆرار" کوڕی عەبدوڵڵا و دانیشتووی گوندی "نەڵاس" ڕاگەیاندووە.
ناوبراو گولە بەر سەری کەوتووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە کراوە.
بۆ بینینی ڤیدۆی ئەو کۆڵبەرەی کە بریندار کراوە لێرە کلیک بکە