کوشتنی ئەسپی کاسبکارانی کورد و زەوتکردنی کەلوپەلەکانیان

٨ پووشپەڕ ٢٧١٧، ٠١:٥٨
هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە سنوورەکانی هەورامان، درێژە بە کوشتن و ئازار و ئەزیەتی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد دەدەن.
بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی نۆدشە لە سنووری پارێزگای کرماشان هێرشیان کردووەتە سەر کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد.
 
لەم هێرشەدا کە لەلایەن هێزەکانی دوو بنکەی سەربازی زاوەر و ئاویسەرەوە ئەنجام دراوە، ٨ ئەسپ بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژراون و هەروەها بارەکانیشان زەوت کراون.
 
یەکێک لەو کاسبکارانە بە هەواڵنێری ماڵپەڕی هەنگاوی ڕاگەیاند: ڕۆژی دووشەممە ٥ی پووشپەڕ ئەم ڕووداوە ڕووی داوە و کاسبکاران سەرەڕای کوژرانی ئەسپەکانیان و زەوتکرانی کەلوپەلەکان، بێڕێزییەکی زۆریان پێ کراوە.
 
ناوبراو وتیشی کە هێزەكانی ئێران هەروەها دوو ئەسپی دیکەشیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
 
لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا ئەمە سێهەمین جارە کە لە سنوورەکانی هەورامان هێزە چەکدارەکانی ئێران هێرش دەکەنە سەر کۆڵبەران و کاسبکاران و وێڕای کوشتنی ئەسپەکانیان، دەست بە سەر کەلوپەلەکانیاندا دەگرن.

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە