لەسێدارەدانی ٥١ هاووڵاتیی کورد لە ٦ مانگدا

٨ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٣:١٦
هەنگاو: لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا سزای سێدارەی ٥١ هاووڵاتیی کورد لە ١٤ زیندانی ئێران جێبەجێ کراوە. بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری "هەنگاو"، لەسەرەتای ئەمساڵی زاییینییەوە (شەش مانگی ڕبردوودا)، سزای سێدارەی ٤٩ هاووڵاتیی کورد لە ١٤ زیندانی ئێران جێبەجێ کراوە و ٢ هاووڵاتیش لە شاری سەرپێڵی زەهاو  لەپێش چاوی خەڵک لەسێدارە دراون. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٢١ هاووڵاتیی خەڵکی پارێزگای ئورمیە لەو ماوەیەدا لەسێدارە دراون. لە پارێزگای کرماشان ١٣ هاووڵاتی، لە پارێزگای سنە ٧ هاووڵاتی، لە پارێزگای لوڕستان ٦ هاووڵاتی، لەپارێزگای ئیلام ٢ هاووڵاتی و هەروەها  دوو کەس لە کوردەکانی خوراسانیش لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا لەسێدارە دراون.   خشتەی لەسێدارە دانەکان بە پێی پارێزگاکان 1   تۆمەت زیاترین ڕێژەی ئەو هاووڵاتییانەی کە لەسێدارە دراون بە تۆمەتی "بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان" ئەو سزایانە بەسەردا سەپێندراوە کە ٣٣ حاڵەت بووە. ١٤ حاڵەتیش بە تۆمەتی "کوشتنی ئەنقەست"، ٣ حاڵەت بە تۆمەتی "دزی چەکدارانە" و حاڵەتێکیش بەهۆی دەستدرێژی سێکسی بووە ئەو کەسانە پاش دەستبەسەر کران لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.   ئەو زیندانانەی کە سزاکانیان تێدا بەڕێوە چووە ٤٩ هاووڵاتی کورد لە ١٤ زیندانی ئورمیە، کەرەج، خوڕەمئاوا، مەشهەد، بناب، مەراغە، ئیلام، قەزوێن، ڕەشت، ئەراک، خۆی و زەنجان لەسێدارە دراونو ٢ هاووڵاتیی خەڵکی سەرپێڵی زەهاویش سزای سێدارەکەیان لەپێش چاوی خەڵک بەڕێوە چووە. زیاتری ڕێژەی لەسێدارەدانی هاووڵاتییانی کورد لە گرتووخانەی "دەریا" بەڕێوەچووە کە ١٦ حاڵەت بووە و زیندانەکانی کرماشان و خوڕەمئاواش بە ١١ و ٦ حاڵەت لە ریزەکانی دووهەم و سێهەم جێیان گرتووە. ناسنامەی تەواوی ئەو ٥١ هاووڵاتییە کوردە کە لەسێدارە دراون لە ناوەندی ئاماری "هەنگاو" تۆمار کراوە. کەڵک وەرگرتن لەم ئامارە بە مەرجی ئاماژە بە سەرچاوە (هەنگاو) ڕێگەپێدراوە.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە