ناڕوونیی چارەنووسی ٣ هاووڵاتیی کورد پاش ٤٠ ڕۆژ لە دەستبەسەرکران

٩ پووشپەڕ ٢٧١٧، ٠٢:٠٤
هەنگاو: لە چارەنووسی سێ هاووڵاتیی بانەیی پاش دەستبەسەرکران لەلایەن هێزەکانی حکومەتی ئێرا، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە. بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، زیاتر لە ٤٠ ڕۆژە سێ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی بانە لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر رکاون. ئەمە لە حاڵێکدایە کە تاوەکوو ئێستاش هیچ زانیارییەکی ئەوتۆ لەبارەی چارەنووسی ئەم سێ هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانیان و دۆخی جەستەیی و دەروونییان لەبەردەستدا نییە هەنگاو پێشتر بڵاوی کردبووە کە ٢٧ی بانەمەڕ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری بانە سێ هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی ڕەفێق پزشکی، عەتا عەزیزی و ڕەسووڵ تاژانی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوونەتەوە. پاش چل ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانیان و هەوڵ و تەقالایەکی زۆری بنەماڵەکانیان، هەنووکە نە ئیدارەی ئیتلاعات و نە ئیدارەی گرتووخانەکان وەڵامدەر نین . سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو لە شاری بانە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند: لەو ماوەیەدا زیاتر لە ٨ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کراون بەڵام ناسنامەی تەنیا ٣ کەسیان بڵاو بووەتەوە. دەوترێت کە ئەم هاووڵاتییە کوردانە بە تۆمەتی "هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان " دەستبەسەر کراون.

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە