ئەنەوەر حوسێن‌پەناهی لەماڵەوە زیندان کراوە

٩ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٦:٢٨
هەنگاو: ئەنوەر حوسێن‌پەناهی یەکێک لە چالاکانی ناسراوی کورد ماوەی ٣ ڕۆژە لەماڵەوە زیندانی کراوە. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ئەنوەر حوسێن‌پەناهی کە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی پووشپەڕ، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری قوروەوە دەستبەسەر کرابوو، دوای دوو ڕۆژ ڕاگیران لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات ڕەوانەی تاران کراوە و لە خانووەکەی خۆیدا زیندانی کراوە. ئەنوەر حوسێن‌پەناهی ڕۆژی یەکشەممە لەکاتێکدا بۆ دیداری باوک و دایکی گەڕابووە دێولان دەستبەسەر کرابوو. یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی "حوسێن‌پەناهی" بە "هەنگاو"ی ڕاگەیاند کە ئیستا ناوبراو لە ماڵەکەی خۆیدا زیندانی کراوە و ئیزنی بەکارهێنانی هیچ ئامێریکی پەیوەندی گرتنی پێ نادرێت و پێیان ڕاگەیاندووە بە هیچ شێوەیەک نابێت بگەڕێتەوە بۆ کوردستان. لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٥ کەس لە ئەندامانی حوسێن پەناهی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون کە چارەنووسی ٤ کەسیان هێشتا نادیارە.

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە