مەریوان/ هاووڵاتییەکی دیکە دەستبەسەر کرا

٩ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٧:٠١
هەنگاو: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد لەژێر ناوی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکاندا، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان دەستبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان ڕۆژی چوارشەممە ٧ی پووشپەڕ، چوونە ماڵی هەژار حوسێنی و براوی ناوبراویان بەناوی "محەممەد یوسێف حوسێنی" کوڕی رەئووف دەستبەسەر کرد. بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی حوسێنی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات ڕایانگەنادووە کە ناوبراو پەیوەندی بە گرووپە سەلەفییەکانەوە هەیە و ماوەی سێ ڕۆژە هیچ زانیارییەکمان لە سەر چارەننووسی و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە. بە هەژمارکردنی ئەم حاڵەتە هەتا ئێستان ناسنامەی ٤٦ کەس لەو کەسانەی کە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان لەم دواییانەدا لەکوردستان دەستبەسەر کراون، ئاشکرا بووە. "هەنگاو" پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا ناسنامەی ٤٥ کەس لەو گیراوانەی بڵاو کردبوویەوە.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە