دەستبەسەر کرانی ٨ ژنی کورد لە سەرەتای ئەمساڵەوە
٩ پووشپەڕ ٢٧١٧، ٢١:٢١
هەنگاو: لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە، لانیکەم ٨ ژنی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری "هەنگاو"، لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٧ هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم ڕاپۆرتە واتە لەماوەی ٦ مانگدا، لانیکەم ٨ ژنی کورد بە تۆمەتی سیاسی، مەزهەبی و چالاکی مەدەنی لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆتە، ٣ ژن بە تۆمەتی سیاسی و کەڵک وەرگرتن لە هێما نەتەوەییەکان، ٣ ژن بە هۆی چالاکی مەزهەبی، ژنێک بەهۆی چالاکی مەدەنی و ژنێکیش بەهۆی ئەوەی دانیشتووی کەنەدا بووە و گەڕاوەتەوە ئێران دەستبەسەر کراون.
لەو ٨ ژنە ٢ کەس بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و دوو کەسیش پاش یەک رۆژ و تەواوبوونی لێپیچینەوە و کەسێکیش پاش ٢٤ ڕۆژ ئازاد کراوە. چارەنووسی سی کەسیان هێشتا نادیارە و کەس نازانێ لە کوێ ڕاگیراون.
خشتەی خوارەوە ناوی تەواوی ئەو ژنانەی کە دەستبەسەرکراون نیشان دەدات؛
کەڵك وەرگرتن لەم ڕاپۆرتە بە مەرجی ئاماژە بە ناوی سەرچاوە (هەنگاو) ڕێگەپێدراوە.
کەڵك وەرگرتن لەم ڕاپۆرتە بە مەرجی ئاماژە بە ناوی سەرچاوە (هەنگاو) ڕێگەپێدراوە.