داواکاری گشتی، لەمپەڕی چاوپێکەوتنی سەعید شێرزاد و بنەماڵەکەی

١٠ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٤:٠٣
هەنگاو: سەعید شیرزاد، زیندانیی سیاسیی کورد بە بڕیاری داواکاری گشتی لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە. بەپێی ڕاپۆرتی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، بنەماڵەی سەعید شێرزاد، زیندانیی سیاسیی کوردی ڕاگیراو لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج، لە ماوەی ڕابردوودا دوو جار سەردانی گرتووخانەیان کردووە و ڕێگرییان لێ کراوە کە چاویان بە کوڕەکەیان بکەوێت. بەرپرسانی گرتووخانەی ڕەجایی شار بە بنەماڵەی شیرزاد ڕاگەیەندراوە کە بە بڕیاری داواکاری گشتی، لە مافی چاوپێکەوتنی لێ زەوت کراوە. سەعید شیرزاد ١٢ی جۆزەردانی١٣٩٣ لە شوێنی کارەکەی لە پاڵاوگەی تەورێز دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ گرتووخانەی ئێڤین و پاشان بۆ ڕەجایی شاری کەرەج گوازرایەوە. پاش ١٥ مانگ ناڕوونیی چارەنووس بە تۆمەتی " کۆبوونەوەی نایاسایی بە مەبستی  هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی" بە پەنج ساڵ زیندان مەحکووم کرا و حوکمی هەڵپەسێراوی ١ ساڵ زیندانی کە بە تاوانی یارمەتیی بە خەڵک پاش بوولەرزەکەی تەورێز، پێی زیاد بوو. مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو، ناوبراو لە ناڕەزایەتی بە نیسبەت هەڵسوکەوتی ناشایستی هێزەکانی ڕژیم لەگەڵ زیندانییە سیاسییەکان، ماوەی ٣٩ ڕۆژ مانی لە خواردن گرت.    

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO

 

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە