٢٢% ئەو کەسانەی کە لە شەش مانگی ڕابردوودا لەسێدارە دراون کورد بوون

١٠ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٤:١٨
هەنگاو: لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ لانیکەم ٢٣٩ هاووڵاتیی ئێرانی لە زیندانەکانی ئەو وڵاتە لەسێدارە دراون. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاندووە کە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵی زایینی لانیکەم سزای سێدارەی ٢٣٩ هاووڵاتی لە گرتووخانەکانی ئێران بەڕێوە چووە کە ١٢ کەسیان لەپێش چاوی خەڵک لەسێدارە دراون. پێشتر ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" لەڕاپۆرتێکی خۆیدا ڕایگەیاندبوو کە لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوودا لانیکەم سزای سێدارەی ٥١ هاووڵاتیی کورد لە زیندانەکانی ئێران بەڕێوە چووە. بەم پێیە و بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ئەو دوو ناوەندە مافی مرۆڤییە، لە کۆی ئەو ٢٣٩ کەسەی کە لە سێدارە دراون ٥١ کەسیان واتە ٢٢% ئەو کەسانە کورد بوون. لەو ڕووەوە کە بەشیک لەو کەسانەی کە لە زیندانەکانی کەرەج لەسیدارە دراون هەتا ئێستاش نەزانراوە کە خەڵکی کام شارن، ئەگەری ئەوەی کە ژمارەی ئەو کوردانەی کە لەسێدارە دراون لەوەی ئێستا زیاتر بێت. بۆ بینینی شیکاری زیاتر لەسەر لەسێدارەدانی ٥١ هاووڵاتی کورد لێرە کلیک بکە.

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە