بانە/ کوژران و برینداربوونی دوو کۆڵبەر +وێنە
١٠ پووشپەڕ ٢٧١٧، ٢٠:٤٢
هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنووری بانە دەستڕێژیان لە کۆڵبەرانی کورد کردووە و یەکیان کوژراوە و کەسێکی دیکەش بە سەختی بردیندار بووە.
بە پێێ ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) ، "ئەمڕۆ شەممە ١٠ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە دەوروبەری گوندی (کەنەسوورە)ی سەر بە بانە، دەستڕێژیان لە هەشت کۆڵبەری کورد کردووە، کەلە ئەنجامدا کۆڵبەرێکی گیانی لەدەست داوە و کۆڵبەرێکیش بە توندی بریندار بووە و دۆخی جەستەیی ناجێگیرە".
بەپێی هەمان سەرچاوە کۆڵبەرە کوژراوەکە ناوی "واحد قادری" و کوڕی سەلام و کۆڵبەرێکی دیکەش بەناوی "ئارام ناسری" گوللەیەک بەر سەری کەتووە و ئەگەری گیان لەدەستدانی زۆرە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە هێزە ئەمنییەکان هەتا کاتژمێر ٢ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە نەیانهێشتووە تەرمی واحد قادری بۆ شار بگوازرێتەوە و ئیستا تەرمەکەی لە ناوەندێکی تەندروستیی بانەیە.