خالید زەمانی ٩ سالە لەمافی چاوپێکەوتن لە گەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە

١١ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٣:٠٤
هەنگاو: زیندانییەکی سیاسیی کوردی خەڵکی خۆی ماوەی ٩ ساڵە لە زیندان ڕاگیراوە و مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی نیە. بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، خالید زەمانی، زیندانی سیاسیی کوردی خەڵکی خۆی ماوەی ٩ ساڵە لە زیندانی یەزد  بەبێ مافی چاوپێکەوتن لە گەڵ بنەماڵەکەی ڕاگیراوە. ناوبراو لە زیندانی یەزد ڕاگیراوە و لە مافی هەبوونی پارێزەریش  بێبەش بووە. خالید زەمانی، سەرماوەزی ١٣٨٧ی هەتاوی بە تاوانی هاوکاری حیزبێکی کوردی دەستبەسەر و لەلایەن دادگای شۆڕشی حکومەتی ئێرانەوە سزای ٣٠ ساڵ زیندان و دوورخرانەوە بۆ یەزدی بە سەردا سەپێندرا.

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە