ئێران ژن و مێردێکی کوردی خوراسانی لەسێدارە دا

١٢ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٥:٠٣
هەنگاو: سزای سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندیی رەشت جێبەجێ کرا کە کەسێکیان ژن بوو. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، سەرلەبەیانی ڕۆژیت شەممە ١٠ی پووشپەڕ، سێ هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی "لاکان"ی ڕەشت لەسێدارە دراون. هەواڵنێری "هەنگاو" ناسنامەی ئەو هاوولاتیانەی بە شێوەی خوارەوە ڕاگەیاندووە؛ ١_ جەعفەر سەعدانلوو خەڵکی قوچان ٢_ زەینەب سەعدانلوو خێزانی جەعفەر ٣_ سەلاحەدین پار خەڵکی ئورمیە ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددە سڕکەرەکان و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە. بە وتەی یەکێک لە نزیکانی سەلاحەدین، هاوژینی ناوبراویش سزای سێدارەی هەیە و بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا هەر لەو زیندانە لەسێدارە بدرێت.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە