ناسر شابوویی بە ١١ ساڵ زیندان مەحکووم کرا+ بەڵگە
١٢ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٩:٥١
هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای ١١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێێ ڕاپۆرتی "هەنگاو"، لقی ١٣ی دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای ئورمیە سزای زیندانی "ناسر شابوویی" لە ٥ ساڵەوە بۆ ١١ ساڵ زیاد کرد.
ئەو حوکمە ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی پووشپەڕ بەناوبراو راگەیندراوە.
ناسر شابوویی هاوینی ١٣٩٥ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆوە دەستبەسەر و دواتر بە تۆمەتی "ئەندامەتی و هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران" سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو پاش ٣ مانگ ڕاگیران لە زیندان بە دانانی بارمتەی ١٥٠ میلیۆن تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
ئەو حوکمەی دادگای پێداچوونەوە لەکاتێکدایە کە ناسر شابوویی بە نیسبەت حوکمی ٥ ساڵ زیندانی خۆی سکاڵا و داوای پێداچوونەوەی کردبوو.