سەپاندنی ٣ سەدە زیندان و ٢ حوکمی ئێعدام لەماوەی ٦ مانگدا

١٣ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٤:٠٥
هەنگاو: لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا دادگاکانی حکومەتی ئێران ٣ سەدە زیندانیان بە سەر چالاکانی سیاسی، مەدەنی، مەزهەبی و کرێکاری کورد دا سەپاندووە. بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕیکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ دا، ٣٩ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی سیاسی، مەدەنی، مەزهەبی و کرێکاری سەرجەم ٢٩٤ ساڵ زیندان و ٣ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراویان بەسەردا سەپێندراوە. ئەو هاووڵاتیانە خەڵی شارەکانی ئورمیە، سنە، سەقز،بۆکانم شنۆ، میاندواو و نەغەدە بوون. هەروەها دوو هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ و ئورمیە بە تۆمەتی سیاسی و مەزهەبی سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی ساڵی ٢٠١٦ دا دەزگای دادوەریی ئێران ٨١ هاووڵاتیی کوردی بە ٢٧٢ ساڵ زیندان و ١٢ ساڵ زیندنای هەڵپەسیردراو حوکم دابوو و ٧ کەسیش بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە