دەستبەسەرکرانی ٢٧ کەس لە کوهدەشت
١٣ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٨:٢٠
هەنگاو:لە کوهدەشتی سەر بە پارێزگای لۆڕستان ٢٧ کەس لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەرکراون.
بەپێێ ڕاپۆرتی "هەنگاو" و بە پشتبەستن بە هەواڵدەری مێهر سەر بە حکوومەتی ئێران، یاروڵڵا عەبدی چراغ، فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی شاری کوهدەشت ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی پووشپەڕ، لە کۆنفرانسیکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٢٧ کەس لەو شارە دەستبەسەر رکاون.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، ئەو ٢٧ کەسە بە بیانووی بەرز بوونەوەی ئاستی ئەمنییەتیی کۆمەڵگا لە لایەن هێزەکانیی حکوومەتە و بە تاوانی جۆراوجۆر وەکوو فرۆشتنی ماددە سڕکەرەکان، دزی و... دەستگیر کراون.
ئەو بەرپرسە نیزامیە ڕایگەیاندووە کە لەو ماوەیەدا ٤٩ ئۆتۆمبێل و ماتۆر، ٤ ئامێری سەتەلایت و چەندین کەرەسەی دیکە دەستیان بەسەردا گیراوە.