ئورومیە/ برینداربوونی ٤ کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزەکانی ئێران

١٣ پووشپەڕ ٢٧١٧، ٢٠:١٣
هەنگاو: لە سنووری ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان پۆلێک لە کاسبکارانی کورد کەوتنە بەر دەستڕێژی هیزەکانی ئێران و لەئاکامدا ٤ کەسیان بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ئەمڕۆ سێشەممە ١٣ی پووشپەڕ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "سێرو" هەڵکەوتوو لە نیوان باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، تەقەیان لە پۆلێک لە کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد کردووە.   بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە هۆی دەستڕێژی ئەو هێزانەوە ٤ کاسبکاری کورد بریندار بوون. هەواڵنێری "هەنگاو" لە ئورمیە ناسنامەی دوو کەس لەو کاسبکارانەی "ناسر عومەرزادە" و "دوکتور خوشڕو" خەڵکی ئاوایی "گوڵەشێخان" ڕاگەیاندووە. دوو کەسی دیکەی خەلکی گوندی "بانی" بریندار بوون کە هەتا ئێستا ناسنامەیان بۆ "هەنگاو" ئاشكرا نەبووە.   هەواڵنێری "هەنگاو" ڕایگەیاندووە کە ەئو کۆڵبەرانە بە بێ ئاگادارکردنەوە و لەکاتێکدا تەقەیان لێکراوە کە لە خاکی ڕۆژهەڵات بوون و هیچ باریکیان پێ نەبووە. ئەو چوار کۆڵبەرە بە مەبستی جارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەند دەرمانییەکانی ئورمیە کراون و ئێستا لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدان. بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، لە شەش مانگی یەکەمی سالی ٢٠١٧دا، ٣٩ کۆڵبەری کورد کوژراون و ٨٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO

 

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە