کۆڵبرێکی بریندار دوای یەک حەوتوو مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا+ وێنە و ویدیۆ
١٤ پووشپەڕ ٢٧١٧، ٠٣:٠١
هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت کە حەوتووی ڕابردوو بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرابوو، گیانی لەدەست دا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەنگاو "زورار موحەمەدی" کوڕی عەبدوڵڵا، ڕۆژی سێشەمەی حەوتوویی ڕابردوو ڕێکەوتی ٦ پوشپەڕ، لە ناوچەی کانی زەردی سەر بە شاری سەردەشت لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران بە تەقەی ڕاستەوخۆ، فیشەک بەر سەری کەتووەو، پاش چەند ڕۆژ مانەوە لە ناوەندە دەرمانیەکان،گیانی لە دەست دا.
ئەم کٶڵبەرە کوردە کە خەڵکی ناوچەی "نەڵاسی" شاری سەردەشت ئەمڕۆ ڕیکەوتی ١٣ی پووپشەڕ مانگی پوشپەڕ لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری مەهاباد گیانی لەدەست دا.
بۆ بینیی ویدیۆی ئەم کۆڵبەرەبریندارە کرتە لێرە بکە.