بەندکراوێکی کورد ٣٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

١٤ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٢:٥٤
هەنگاو: بەندکراوێکی خەڵکی شاری سەڵماس دوای ٦ مانگ دەستبەسەرکران لە لایەن ئیتلاعات، سزای ٣٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. بە پێی هەواڵی "هەنگاو"، "بێهزاد مەحموودنەژاد" کوری عوسمان و خەڵکی ئاوایی "گیچە" سەر بە شاری سەڵماس لە لایەن دەزگای قەزایی ئێرانەوە سزای ٥ ساڵ زیندان و ٢٠ ساڵیش زیندانی هەلپەسێردرواوی بەسەردا سەپێندرا. ئەم سزایە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ و لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری ئورمیە، بە تۆمەتی "ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری ئێران" دەرکراوە. هەروەها دادگا سزای دوورخستەنەوەی ناوبراوی بۆ بەندیخانەی کاشمەر لە پارێزگای "خوراسانی رەزەوی" دەرکردووە. یەکێک لە نزیکان بنەماڵەی "بێهزاد" لە پەیوەندییەکی  تەلەفۆنیدا لەگەڵ "هەنگاو"، سەڕەڕای پشت‌ڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە ڕایگەیاند کە ناوبراو لەکاتێکدا بۆ شاری کاشمەر دوورخراوەتەوە کە بە هۆی بەرکەوتنی فیشەک لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران و ئاورنەدانەوە لە برینەکەی لە کاتی دەستبەسەرکران، باڵی ڕاستی لەکار کەوتووە. بێهزاد مەحموودنەژاد، ڕۆژی یەکشەمەی مانگی خەرمانانی ساڵ ١٣٩٥ی هەتاوی لە ناوچەی سۆماوبرادۆستی ئورمیە لە کاتێکدا دەستبەرکرا کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکی سوپای پاسداران بریندار ببو. لەم ڕووداوەدا هاووڵاتیەکی دیکەش بە ناوی "ئەرکان سەعیدی" بەتەقەی هێزەکانی سپای پاسداران گیانی لەدەستدا بوو.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە