سەلاحەدین خەدیو کەسایەتی ڕێفۆرمخوازی مەهابادی دەستگیر کرا
١٤ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٣:٣٩
هەنگاو: سەلاحەدین خەدیو کەسایەتی ڕیفۆرمخواز و ڕۆژنامەنووسی دانیشتووی مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"سەلاحەدین خەدیو، ڕۆژی سیشەممە ١٣ی پووشپەڕ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوێرایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیوارەی هەمان ڕۆژ چەند کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات چوونەتە ماڵی ناوبراو و دەستیان بەسەر کەرەستە تاکەکەسییەکانی ناوبراو وەکوو لەبتۆپ، کتێب و چەند بەڵگەی دیکەدا گرتووە.
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی خەدیو، هەتا ئێستا شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو نادیارە و ئیدارەی ئیتلاعات ڕایگەیاندووە کە ئاگامان لە دەستبەسەرکرانی ناوبراو نیە.