کامیاران/ پیاوێک بە هەڵە کچەکەی خۆی کوشت
١٥ پووشپەڕ ٢٧١٧، ٢٠:٠٩
هەنگاو: ژنێکی لاوی خەڵکی شاری کامیاران بە هەڵە و لەلایەن باوکیەوە کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٥ی پووشپەڕ، ژنێکی خەڵکی کامیاران بە ناوی "ئاوات حەیدەری" کچت حاجی مەنسور کاتێک نێوڤژیوانی باوک و براکەی دەکرد بە هەڵە لەلایەن باوکیەوە کوژرا.
هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری کامیاران رایگەیاند کە ئەو ژنە تەمەن ٣٢ ساڵانە بە گولە کوژراوە و دوای ئەو ڕووداوە باوکیشی ئێستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.
ئاوات ماوەیەک پێش بە هۆی کێشەی خێزانی لە هاوژینەکەی تەڵاقی وەرگرتبوو و لە ماڵی باوکی دەژیا.