دو زیندانی سیاسی کورد حوکمی ٧ سال زیندانیان بەسەردا سەپێندرا
١٦ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٣:٤٣
هەنگاو: دەزگای دادوەریی حکومەتی ئێران لە ئورومیە سزای زیندانی بەسەر دوو چالاکی سیاسی خەڵکی ئەو شارەدا سەپاند.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، دوو زیندانی سیاسی کورد بە ناوەکانی "ئەیوب لەعل سورخ" و "بەشیر پیرماوانە، لەلایەن دەزگای قەزایی شاری ئورمیەوە لەسەر یەک بە ٧ ساڵ زیندان حوکم دراون.
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک لەو پەیوەندییەدا ڕایگەیاندووە کە بە پێی حوکمێکی لقی ١٠ی دادگای پێداچوونەوەی ئورمیە، "ئەیووب لەعل سورخ" سزای ٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراو هاوینی سالی ٩٥ دەستبەسەر و بە تۆمەتی "هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران" ئەو حوکمەی بەسەردا سەپاوە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بە مەبستی تێپەراندنی ماوەی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ئورمیە کراوە.
هەروەها، ، بەشیر پیرماوانە، کە ڕێبەندانی ساڵی ٩٥ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئورمیەوە دەستبەسر کرابوو، مانگی بانەمەڕی ئەمساڵ لەلایەن لقی دوی دادگای شۆڕشی ئورمیەوە بە تۆمەتی "هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران" سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.
ئەو حوکمە حەفتەی ڕابردوو بەشێوەیەکی فەرمی بە ناوبراو کە لە بەندی ١٤ی گرتووخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە، ڕاگەیندراوە.