دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی مەریوانی
١٦ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٣:٥٠
هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان یەک مانگە کە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بە ناسنامەی "حەسەن بازیار" پاش مانگێک لە دەستبەسەر کرانی، چارەنووسی نادیارە.
بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی بازیار، ئەو هاووڵاتییە تەمەن ٢٩ ساڵە کە باوکی ٣ منداڵیشە، بە تۆمەتی ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان دەستبەسەر کراوە.
سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەمالەی بازیار، هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیرانی ئە وگیراوە کوردە لەبەر دەستدا نیە و تەنیا بەرپرسانی ئیتلاعات پێیان راگەیاندوون کە روانەی تاران کراوە.
دوای ڕووداوە تیروریستییەکانی تاران زیاتر لە ١٥٠ هاووڵاتیی کورد لەپارێزگاکانی کرماشان، سنە و ئورومیە دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی ٥٠ کەسیان بۆ "هەنگاو" ئاشکرا بووە.