سەردەشت/ تەقینەوەی مین قوربانی لێکەوتەوە
١٧ پووشپەڕ ٢٧١٧، ٠٤:١٥
هەنگاو: تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی شاری سەردەشت بریدنار بوونی هاووڵاتییەکی کوردی لێکەوتەوە.
بەپێیڕاپۆرتی "هەنگاو"، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی پووشپەڕ، تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی شەڕی ئێران و عێراق برینداربوونی هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٧ ساڵی خەڵکی سەردەشتی لێکەوتەوە.
هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری سەردەشت ناسنامەی ەو هاووڵاتیەی کە پای ڕاستی بریندار بووە "مەناف سەنایی" ڕاگەیاندووە.
مەناف بەمەبەستی چارەسەری پزیکشی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە کراوە و ئێستا لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، لەسەرەتای ئەمسالی هەتاوییەوە ٢ هاووڵاتیی خەڵکی سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.