ڕاوەدوونانی پولیس، سێ مێرمنداڵی کوردی کردە قوربانی/ تێکهەڵچوونی خەڵک و پۆلیس

١٧ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٣:٠٧
هەنگاو: هێزەکانی پۆلیسی ڕژیمی ئێران، لەکاتی ڕاوەدووناندا سێ مێرمنداڵی کوردیان بە هۆی خێرایی لەڕادەبەدەرەوە کردە قوربانی. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕۆژی پەنجشەممە ١٥ی پووشپەڕ کاتژمێر ٩ی شەو، هێزەلانی پۆلیسی ڕژیمی ئێران لە کاتی ڕاوەدوونانی ماشێنێکدا سێ منداڵی کوردیان لە شاری ئەسفەراین کە خۆراسانی باکوور کردووەتە ژێرەوە. یەک لەو منداڵانە کە کورد بوون، لەوێ گیانی لەدەست داوە و دوو کەسی دیکەشیان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.   هاووڵاتییەکی کوردی ئاگادار لەو ڕووداوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە دۆخی جەستەیی یەک لە بریندارەکان نالەبار  ڕاگەیندراوە. پاش ئەم ڕووداوە هەروەها خەڵک لەگەڵ پۆلیس تێک هەڵچوون و بەو هۆیەوە چەند ماشێنێکی پۆلیس خەسیاریان بەر کەوتووە.

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە