ئورمیە/ حوکمی سێدارەی ٤ هاووڵاتیی کورد بەڕێوەچوو +ناسنامە و وێنە
١٧ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٣:٣٨
هەنگاو: کاتژمێر ١ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ٤ هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەی ئورمیە لە سێدارە دران.
بە پێی ڕاپۆرتی “هەنگاو”، سەرلەبەیانی ڕۆژی شەمە ١٧ی پوشپەڕ، ٤ هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەی دەریای شاری ئورمیە لە سێدارە دران.
هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری ئورمیە، ناسنامەی ئەو ٤ کەسەی بە شێوەی خوارەوە ڕاگەیاندووە:
١_ خەلیل نەبیپور کوڕی سەمەد خەڵکی “پەست “ سەر بە شاری ئورمیە.
٢_ میرحاج عەبدی کوڕی شوکر خەڵکی ئاوایی “کەڵهور ئورمیە”.
٣_ سوفی کولونگزادە کوڕی بێماڵ خەڵکی ئاوایی “لورنیکان” ئورمیە.
٤_ خێرەدین موشمول خەڵکی “بوهلولئاوا” نازلو ئورمیە.
ئەم چوار کەسە بە تۆمەتی” تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” لە لایەن دەزگای قەزایی ئێران سزای سێدارەیان بەسەر دا سەپابوو.
شەوی ڕابردوو بنەماڵەی ئەم چوار هاووڵاتیە لە بەر دەرگایی سەرەکی بەندیخانەی دەریا، گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان ئەنجام دا کە هێزە ئەمنیەکان هێرشیان کردە سەریان و بڵاوەیان پێکردن.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، لەماوەی حەوتووی ڕابردو، ٩ هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دروان.