کرێکارانی شارەداریی مەریوان ٤ مانگە حەقدەستیان وەر نەگرتووە
١٧ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٤:٣٤
هەنگاو: شارەداریی مەریوان ماوەی چەندین مانگە حەقدەستی کرێکاران و فەرمانبەرەکانی نەداوە.
بەپێی هەواڵی گەییشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، شارەداریی شاری مەریوان لەماوەی چوار مانگی ڕابردوودا حەقدەستی کرێکارانی نەداوە.
کرێکارێکی شارەداری مەریوان لەو بارەوە بە "هەنگاو"ی ڕاگەیاند کە ئەوان لە دۆخێکی نالەباری ئابووریدان و ناچارن هەر مانگ بە هیوای حەقدەستەکانیان لەم و لەو پارە بستێنن و ئەمە چوار مانگە پارەی کارکردن کە مافی خۆیانە پێیان نادرێت.
ئەم کرێکارە هەروەها وتیشی کە لەترسی دەرکران لەسەر کارەکانیان، کرێکارانی شارەداری ناوێرن گردبوونەی ناڕەزایی بەڕێوەببەن و داوای مافەکانیان بکەن.