بۆکان/ هێزە ئەمنیەکان پێشیان لە ناشتنی تەرمی هاووڵاتییەکی بەهایی گرت
١٧ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٩:٢٥
هەنگاو: هێزە ئەمنیەکانی حکومەتی ئێران پێشیان لە ڕێوڕەسمیی نشتنی تەمی هاووڵاتییەکی پێرەوی ئایینی بەهایی لە شاری بۆکان گرت.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە ئەمنیەکانی ئێران پێشیان بە ناشتنی تەرمی هاوولاتییەکی بەهایی بەناوی "نوراللە قوربانیزادە" گرتووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە "هەنگاو"ی راگەیاند کە هێزە ئەمنییەکان تەنانەت نەیانهێشتووە کە بنەماڵەکەی ڕێوڕەسمی سەرەخۆشیی دابنێن و بڵاوەیان بەخەڵکەکە کردووە.
نوروڵڵا قوربانیزادە خەڵکی شار میاندوواو بووە و لەساڵی ٥٧ی هەتاوییەوە و پاش ئەوەی بەهاییەکان لەو شارە ناچار بۆ گۆڕینی ئایینیان دەکران و ئەوانەی ملیان نەدەدا دەسووتێندران، هاتە شاری بۆکان و هەر لەوێ مایەوە.
ئەو کات شاری بۆکان لەژێر کۆنترۆڵی حیزبە کوردییەکان بوو و بەهاییەکان مافیان پارێزراو بوو و کەس نەیدەتوانی ناچاریان بکات کە دینی خۆیان بگۆڕن.