دە ستبەسەرکرانی لاوێکی ١٨ ساڵ لە ئورمیە
١٨ پووشپەڕ ٢٧١٧، ٠١:١٩
هەنگاو: لاوێکی کورد لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی پارێزگای ئورمیە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزرایەوە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە "هەنگاو" ،ئەمڕۆ شەممه ڕێکەوتی ١٧ی پووشپەر، هێزەکانی سەر بە پاراستن وزانیاری سپای پاسدارانی پارێزگای ئورمیە، لاوێکی کورد دەست بە سەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.
ماڵپەڕی "ماف نیوز"، ناسنامەی ئەم لاوە تەمەن ١٨ ساڵەی "شەمسەدین عەلیزادە " ڕاگەیاندووە.
هۆکاری دەست بەسەر بوونی ئەو گەنجە سیاسی بووە.
هێزە ئەمنیەکان وئیتلاعات بە بنەماڵەی ناوبراویان ڕاکەیاندووە کە، شەمسەدین لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکان پێوەندیی هەبووە و ویستوویە کە پەیوەست بە ریزەکانیان بێت.
ئەم تۆمەتەی کە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە خراوەتە پاڵ ئەو گەنجە کوردە تەمەن ١٨ ساڵەیە لە کاتێکدایە کە ناوبراو لە ناوچە سنووریەکان دەستبەسەر نەکراوە، بەڵکوو لە شوێنی کار و لە ناوەندیی شار دەستبەسەریان کردووە.