ژنێکی خەڵکی سەردەشت بەهۆی خۆسووتاندنەوە گیانی لەدەست دا+ وێنە
١٨ پووشپەڕ ٢٧١٧، ٠٢:٠٧
هەنگاو: ژنێکی لاوێکی خەڵکی سەردەشت کە دوو حەفتە پێش ئێستا ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو، گیانی لەدەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٧ی پووشپەڕ، ژنێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی "بێریڤان محەممەدی" دوای دوو حەفتە مانەوە لە یەکێک لەناوەندە دەرمانییەکانی ئورمیە گیانی لە دەستدا.
بێریڤان تەمەن ٢٣ و خەڵکی گوندی "بێورانی خواروو" سەر بە شاری سەردەشت بووە کە ڕۆژی یەکشەممە ٤ی پووشپەڕ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو.
هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری سەردەشت هۆکاری خۆسووتاندی ئەو ژنەی کێشەی خێزانی ڕاگەیاندووە.