سەپاندنی ٥ ساڵ زیندان بەسەر هاووڵاتیەکی کورددا
١٨ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٤:٢٦
هەنگاو: یەکێک لە زیندانیانی کوردی زیندانی ئورمیە بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، بەندکراوێکی مەزهەبی کورد لە لە زیندانی ئورمیە ڕاگیراوە، سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ، لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ئورمیە سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەر "چیا نیکوەند" سەپاندووە.
ئەو حوکمە بە تۆمەتی "ئەندامەتی لە گرووپە توندئاژۆکان" دەرچووە و ڕۆژی شەممە ١٠ی پووشپەڕ بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیندراوە.
ناوبراو ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی دەستبەسەر کراوە و ئێستا لە بەندی ١٤ی زیندانی "دەریا"ی ئورمیە ڕاگیراوە.