ڕاوەدوونانی کۆڵبەرانی کورد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە و کەوتنە خوارەی کۆڵبەریک لە بەرزایی ٤٠ میترییەوە
١٨ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٤:٥٣
هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە هۆی ڕاوەدوونانی هێزە چەگدارەکانی ئێران بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ڕۆژی هەینی ١٦ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی "دۆڵەبی" بە هۆی ڕاوەدوونان و تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە هەڵدێرێکەوە بە بەرزی ٤٠ میتر کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بوو.
هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری سەردەشت ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی "محەممەد خزرنژاد" ڕاگەیاندووە.
ئەو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی مەهاباد کراە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە دۆخی تەندروستی ئەو کۆڵبەرە سەردەشتییە ناجێگیرە.