دەستبەسەرکرانی چالاکێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە مەهاباد
١٨ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٩:٥٧
هەنگاو: یەکێک لە چالاکانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلێگرام لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی پووشپەڕ، لاوێکی خەڵکی مەهاباد بە ناسنامەی "جەماڵ تەنهایی" لەلایەن هێزەکانی پاراستنی زانیاری سوپای پاسدارانی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوینێکی نادیار گوێزراوەتەوە.
ئەو لاوە کوردە کە خەڵکی گوندی "حاجی خۆش" ی انوجەی شاروێران مەهابادە، بە تۆمەتی چالاکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلێگرام دەستبەسەر کراوە.
ماڵپەڕی "کوردپا" لەو پەیوەندییەدا ڕایگەیاندووە کە کەسێکی دیکەش دەستبەسەر کراوە بەڵام هەتا ئێستا ناسنامەی ئاشکرا نەبووە.