دەستبەسەر کرانی ٤ی کوردی خەڵکی ئەسفەراین لەباکووری خوراسان
١٩ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٢:٥٥
هەنگاو: دوای ئەوەی تێکهەڵچوون لەنێوان هێزەکانی پۆلیس و خەڵکی کوردی گەڕەکی شاهدی شاری ئەسفەراین هاتە ئاراوە، ٤ هاووڵاتیی کورد دەستبەسەر کران.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو" و بە پشتبەسن بە سەرچاوە خۆجێیەکانی باکووری خوراسان، جاوید مێهری، فەرماندەی هێزە ئینتزامییەکانی شاری ئسیفەران ڕایگەیاندووە کە دوای تێکهەڵچوونی شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو ٤ کەس دەستبەسەر کراون.
ئەو چوار کەسە هەتا ئێستا ناویان نەزانراوە، بە تۆمەتی هاندانی خەڵک بە مەبەستی هەڵکوتانە سەر ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنیەکان دەستگیر کراون و ڕادەستی ناوەندە پەیوەندیدارەکان کراون.
پێشتر "هەنگاو" بڵاوی کردبووە کە ڕۆژی پەنجشەممە ١٥ی پووشپەڕ کاتژمێر ٩ی شەو، هێزەلانی پۆلیسی ڕژیمی ئێران لە کاتی ڕاوەدوونانی ماشێنێکدا سێ منداڵی کوردیان لە شاری ئەسفەراین کە خۆراسانی باکوور کردووەتە ژێرەوە.
یەک لەو منداڵانە کە کورد بوون، لەوێ گیانی لەدەست داوە و دوو کەسی دیکەشیان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
هاووڵاتییەکی کوردی ئاگادار لەو ڕووداوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە دۆخی جەستەیی یەک لە بریندارەکان نالەبار ڕاگەیندراوە.
پاش ئەم ڕووداوە هەروەها خەڵک لەگەڵ پۆلیس تێک هەڵچوون و بەو هۆیەوە چەند ماشێنێکی پۆلیس خەسیاریان بەر کەوتووە.