لاوێکی کامیارانی بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ کوژرا

٢٠ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٧:٣١
هەنگاو:لاوێکی خەڵکی کامیاران لە شاری کرماشان بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ لە لایەن هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێرانەوە  کوژرا. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە "هەنگاو"، ڕۆژی یەکشە ١٨ ی پووشپەڕ، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری کرماشان، ئۆتۆمبێلی شارومەندێکی خەڵکی کامیارانیان دایە بەر دەستدڕێژی گولە و لەئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە گیانی لە دەست دا. هەواڵنێری "هەنگاو"  لە شاری کامیاران،  شوناسی ئەم گەنجە تەمەن ٢٢ ساڵەی، جەماڵ رەحمانی، خەڵکی گوندی لون سادات سەر بە شاری کامیاران ڕاگەیاندووە. محەممەد ڕزا ئاموویی، جێگری کۆمەڵایەتی ئینتزامی فەرماندهی پاریزگای کرماشان، ڕۆژی ڕابردوو  ڕایگەیاندووە کە، ناوبراو بە ئۆتۆمبێلەکەی کەلووپەلی نائاسایی پێ بووە. ئەم وتانەی ئەم فەرمادەیە، لە کاتێکدایە کە یەکێک لە نەزیکانی جەماڵ ڕەحمانی ڕایگەیاندووە کە ناوبراو هیچ کەلووپەلێکی قاچاخی پێ نەبووە. هەموو ساڵێک بە بەردەوامی بە دەیان شاروومەندی کورد لە نێو خۆی شارەکان و ڕێگاکاندا، تەنیا  ئەگەریی جێ بە جێ کردنی کەلووپەلی قاچاخیان بەسەردا دەسەپێت و لە لایەن هێزە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی ئێران دکەونە بەر ئامانجی گولە و لە ئاکامیشدا گیانیان لە دەست دەدن.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە