گەڕاندنەوەی والی دروودی بۆ زیندانی یەزد

٢١ پووشپەڕ ٢٧١٧، ٠٣:٥٢
هەنگاو: والی دروودی زیندانیی سیاسی کورد کە لە زیندانی یەزد ڕاگیرابوو، دیسان گەڕێندرایەوە بۆ ئەو زیندانە. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، والی دروودی زیندانیی سیاسی کورد کە نزیک مانگێک پێش ئێستا  و پاش ٢١ ساڵ مانەوە لە زیندان ڕەوانەی بەندی کرێکاری زیندانی یەزد کرابوو، سەرلەنوێ بانگهێشتی زیندان و ڕەوانەی بەندی سیاسی ئەو زیندانە کراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، والی دروودی لەسەر داوای ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان گەڕێندراوەتەوە زیندان و ئیزنیان نەداواە ٤ ساڵی کۆتایی حوکمەکەی لە بەندی کرێکاری تێپەڕێنێت. والی دروودی ١٢ی جۆزەردانی ١٣٧٥ی هەتاوی بە تۆمەتی ”ئەندامەتیی حیزبە کوردییەکان” سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپا.سزای زیندانی هەتاهەتاییی والی دروودی کۆتایی‌یەکانی ساڵی ڕابردوو بۆ ٢٥ ساڵ زیندانی کەم کرایەوە. ئەو بەندکراوە سیاسییە ماوەی ٢١ ساڵ لە زیندانەکانی کرماشان و یەزد ڕاگیراوە. والی دروودی ٣ ساڵ پێش‌تر و پاش ١٨ ساڵ زیندان توانیبووی لە مافی مەرەخەسییەکەی کەڵک وەربگرێت.

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە