دوو سەربازی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

٢١ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٤:٣٤

هەنگاو: دوو سەربازی کورد بە هۆکاری نادیار کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی هەواڵی "هەنگاو" ، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، دوو سەربازی کوردی خەڵکی شارەکانی بۆکان و کامیاران کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

هەواڵنێری "هەنگاو" لە شاری بۆکان ڕایگەیاندووە، ڕۆژی یەک‌شەمە، ١٨ پووشپەڕ، سەربازێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی"بێهزاد پاڵەوانی" کوری سدیق، لە پادگانی "ئەرتەش" لە شاری مەراغە بە بەکارهێنانی چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە لایەکی‌ترەوە، ڕۆژی شەممە ی١٧ پووشپەڕ، سەربازێکی خەڵکی کامیاران بە ناوی"موجتەبا ئەحمەدی" لە ڕیگەی خۆهەڵواسینەوە خۆی کوشتووە.

تائێستا هۆکاری خۆکوژی ئەم دو سەربازە کوردە بۆ ڕێکخراوی  مافی مرۆڤیی"هەنگاو" ڕوون نەبووەتەوە.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەند سەربازی کورد لە کاتی بەجێهێنانی خزمەتی زۆرەملەی سەربازی، هەوڵی خۆکوژیان داوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە