سەردەشت/ خۆکوشتنی کچێکی لاو بە هۆی شێرپەنجەوە
٢٢ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٣:٣٣
هەنگاو:کچێکی لاوی خەڵکی شاری سەردەشت بە هۆی نەخۆشی کۆتایی بە ژیان خۆی هێنا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی سێشمەمە ١٩ی پووشپەر، کچێکی تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی سەردەشت بە هۆی ئەوەیکە ماویەک بوو تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن ببو ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری سەردەشت ناسنامەی ئەو کچەی تمەن ١٩ساڵەی “سورەیا عەباسپوور” کچی سادق، ڕاگەیاندووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕایگەیاندووە بە هۆی کێشەی ڕۆحی کە دوایی توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە توووشی ببو، لە ئاکاماسدا لە ڕێگای بەکارهێنانی چەکەوە کۆتای بە ژیانی خۆی هێناوە.