سەقز/ زیندانیەک پێش لە بەڕێوەچوونی حوکمی سێدارە بەخشرا

٢٢ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٧:٥١

هەنگاو:سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، بنەماڵەی کوژراو، بکوژی کچەکەی خۆیان بەخشی و ڕێگریان لە بەڕێوەچوونی سزای سێدارەکەی کرد.

بە پێی هەواڵی”هەنگاو” سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، پێنجشەممە، بیست و دووی پووشپەڕ، کەسێک بە ناوی “عەبدوڵا پۆشتکار” خەڵکی شاری دیواندەرە بە تاوانی کوشتنی ژنەکەی بە چەقۆ،  ماوەی ٧ ساڵە چاوەڕیێ بەرێوەچوونی سزای سێدارەیە، لە لایەن بنەماڵەی هاوسەرەکەیەوە بەخشرا.

شایانی باسە کە ئەم هەوڵە لەلایەن چالاکان و مامۆستایانی ئایینی شارۆچکەی ساحێب، سەر بەشاری سەقز، بەرێوەچوو کە توانیان چەند چرکە پێش لە سێدارەدانی عبدوڵڵا بنەماڵەی کوژراو ڕازی بکەن و لە بکووژی کچەکەیان خۆش بن.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، هەوڵی چالاکانی مەدەنی و ئایینی بۆ پێشگرتن لە بەڕێوەچوونی سزای سێدارە، پەرەی سەندووە و تا ئێستا چەدین کەس لە سزای سێدارە ڕزگاریان بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە