دەستبەسەرکرانی یەکێکی دیکە لە ئەندامانی بنەماڵەی حوسێن‌پەناهی

٢٤ پووشپەڕ ٢٧١٧، ٠٣:٢٤
هەنگاو: یەکێکی دیکە لە ئەندامانی بنەماڵەی حوسێن‌پەناهی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دێولانەوە دەستبەسەر کرا. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە "هەنگاو"، ڕۆژی پێنج‌شەممە ٢٢ی پووشپەڕ، یەکێک لە دانیشتوانی گوندی قوڕوچیای دێولان بە ناسنامەی "عەباس حوسێن‌پەناهی"، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوێزراوەتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، عەباس بە مەبستی بینینی باوک و دایکی ڕامین حوسێن‌پەناهی سەردانی ماڵی ئەوانی کردبوو کە دەستبەسەر کراوە. لەماوەی سێ حەفتەی ڕابردوودا ٦ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی حوسێن‌پەناهی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون. سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی عەباس حوسێن‌پەناهی، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە