ئازادی هاووڵاتییەکی کورد پاش مانگێک ڕاگیران لە گرتووخانە
٢٤ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٦:١٩
هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی بۆکان پاش مانگێک ڕاگیران لە گرتنگەی ئیتلاعات، ئازاد کرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕەسوول سەلیمی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری بۆکان ، مانگێک پێش ئێستا لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەیەک بێ سەروشوێن کرابوو.
ناوبراو ڕێکەوتی ٢٤ی جۆزەردانی و بە تۆمەتی " هاوکاریی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییە دژبەرەکانی ڕژیمی ئێران " دەستبەسەر کرابوو.
پاش مانگێک ڕاگیران و لێپیچینەوە لە ئیتلاعات، ڕەسوول سەلیمی، ئازاد کرا.