لەسێدارەدانی سێ هاووڵاتیی کورد لە لوڕستان

٢٥ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٩:٥٥

هەنگاو: لەدرێژەی ڕەوتی بەڕێوەچوونی سزای سێدارەی هاووڵاتیان لە گرتووخانەکانی ئێران، حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد لە پارێزگای لوڕستان بەڕێوە جوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە "هەنگاو"، بەرەبیانی شەوی ٢٤ی پووشپەڕ، حوکمی سێدارەی٣ هاووڵاتیی کوردی لە گرتووخانەی "پاریسلۆن"ی شاری خوڕەم‌ئاوا، ناوەندی پارێزگای لوڕستان لەسێدارە دران.

ناسنامەی ئەو سێ هاووڵاتییە وکردە بە شێوەی خوارەوە راگەیندراوە؛

١_ ئەمیر خوڕم‌ئابادی خەڵکی نوورئاوا

٢_ نەجمەدین سەفی‌پوور خەڵکی نوورئاوا

٣_ محەممەد زێودار خەڵکیش شاری زێوداری پارێزگای لوڕستان

ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی ماددە سڕکەرەکان سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە