دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری شنۆ
٢٦ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٥:٠٤
هەنگاو: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی پووشپەڕ هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ بە ناسنامەی "سیروان کارساز" لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر بۆ شوێنێکی نادیار گوێزراوەتەوە.
هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری شنۆ ڕایگەیاندووە کە ئەو هاووڵاتییە کوردە کاتژمێر ١٢ی نیمەڕۆ و بە تۆمەتی "هاوکاری کردنی حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران" دەستگیر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەستبەسەر کرانی ناوبراو، دوکانەکشیان پشکنیوە.
سەرەڕای بەدواداچونی بنەماڵەکەی، هەتا ئێستا شوێنی ڕاگیرانی سیروان نەزانراوە و هیچ زانیاریەک لەسەر ناوبراو لە بەر دەستدا نیە.