کامیاران/ کچێکی دیکە خۆی کوشت
٢٦ پووشپەڕ ٢٧١٧، ٢٣:٣٩
هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی کامیاران بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ڕۆژی شەممە ٢٤ی پووشپەڕ، کچێکی لاوی خەڵکی کامیاران بە ناوی "ویدا جەواهری" کچی عەبدوڵڵا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری کامیاران ڕایگەیاند لە ویدا بە هۆی کێشەی خێزانییەوە هەوڵی خۆکوژی داوە.
ناوبراو لە ڕێگای خواردنی حەبەوە خۆی کوشتووە.