وێنەگرێکی کورد دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

٢٧ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٣:٥٣
هەنگاو: وێنەگرێکی خەڵکی شاری سنە بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی سزای زیندانی بە سەردا سەپێندرا. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو" و بە پشتبەستن بە "تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان"، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی پووشپەڕ، مێهدی تەوەکولی وێنەگری ناسراوەی خەڵکی سنە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە حوکمی یەک ساڵ زیندان و یەک ساڵ زیندانی هەڵپسێردراو بۆ ماوەی ٥ ساڵی بەسەردا سەپێندراوە. ئەو حوکمە بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی" بەسەر ئەو وێنەگرە کوردەدا سەپاوە. مێهدی تەوەکولی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی ڕەزبەری ١٣٩٥ی هەتاوی لەگەڵ هونەرمەندێکی دیکەی خەڵکی سنە بە ناوی "محەممەد عەبدی" لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرابوون. ئەو دوو کەسە پاش دوو مانگ ڕاگیران لە گرتووخانەی ناوەندیی سنە و دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون. مێهدی تەوەکولی مامۆستای وینەگری ئەنجومەنی سینەمای لاوی سنە بووە و چەندین پیشانگای تایبەت بە ئاوارەکانی شەنگال و کۆبانی بەڕێوە بردبوو.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە